پاڵه‌وانه كورده‌كان كۆنترۆڵی مێدالیاكانی ئاسیایان كرد
پاڵه‌وانێكی كورد به نوێنه‌رایه‌تی 1236 یاریزان به‌ربژێر كرا
له پاڵه‌وانێتی هه‌مه‌دانی تایكواندۆی ئاسیا، پاڵه‌وانه كورده‌كان كۆنترۆڵی مێدالیاكانیان كرد و له نێو 1236 یاریزانی به‌شداربوو كوردێك به‌ربژێركرا بۆ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
له پاڵه‌وانێتی تایكواندۆی ئیندونسیا، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و عێراق به جیا به‌شدارییان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد و به هه‌ردووكیان 8 مێدلیایان برده‌وه و كوردێكیش سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو تیمی كوردستان و عێراقی له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كرد.
له پاڵه‌وانێتی تایكواندۆی ئیندونسیا 1236 یاریزان له 12 وڵاتی جیاواز به‌شداربوون، هێمن مه‌هدی هه‌ڵگری دوو مێدالیای زێری جیهانی له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ی له جیاتی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌ركی سوێندخواردنه‌كه‌ی پێ‌سپێردرا.
له كۆی 9 یاریزان 8 یاریزان له تیمی كوردستان و عێراق مێدالیایان به‌ده‌ستهێنا.
هێمن مه‌هدی پاڵه‌وانی كوردی یاری تایكواندۆ كه دوو ساڵه له‌سه‌ریه‌ك له پاڵه‌وانێتی تایكواندۆی هه‌مه‌دان له كۆریای باشوور مێدالیای زێری بردۆته‌وه و له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش كه سه‌رپه‌رشتی تیمی كوردستان و عێراقی ده‌كرد مێدالیای زێری له مل كرا.
هێمن مه‌هدی له لیدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه وه‌رزشكاره كورده‌كان له پاڵه‌وانێتییه‌كه سه‌رنجی به‌شداربووانیان راكێشا و ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد، گوتیشی: پاڵه‌وانێتییه‌كه له ماوه‌ی 2 رۆژ به‌ڕێووه‌چوو، به ئاڵای كوردستانه‌وه به‌شداریمان كرد.
هێمن مه‌هدی ـ مێدالیای زێر (هه‌ولێر ـ كوردستان)
وه‌هبی مه‌هدی ـ مێدالیای زێر (دهۆك ـ كوردستان)
دڵشاد ئه‌حمه‌د ـ مێدالیای بڕۆنز (دهۆك ـ كوردستان)
عیماد یونس ـ 2 مێدالیای بڕۆنز و زیو (كوردستان)
به‌شیر ئه‌حمه‌د ـ مێدالیای زیو (دهۆك ـ كوردستان)
زه‌مان ئه‌حمه‌د ـ مێدالیای زێڕ (كه‌ربه‌لا ـ عێراق)
سه‌عد مه‌هدی ـ مێدالیای زیوو (بابل ـ عێراق)
