حاكم زاملی: له بری ده‌ستگیركردنی به‌غدادییان كوشت
زهرقاویشیان به‌و جۆره كوشت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حاكم زاملی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكییه‌كان چۆن زهرقاویان كوشت، به هه‌مان شێوه به‌غدادیشیان كوشت بۆ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی داعش ئاشكرا نه‌بن.
زاملی گوتیشی: به كوژرانی به‌غدادیی لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه له تیرۆری داعش پێچرایه‌وه. چاوه‌ڕێی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی نوێ و سه‌ركرده‌ی نوێی تیرۆر ده‌كه‌ین.
زاملی ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌و لاپه‌ڕه ههڵدانهوانه بۆمان ئاشنایه و رێككاری ده‌زگا ههواڵگرییهكانه و بۆ سووتاندنی لاپه‌ڕه‌یه‌ك و نه‌هێشتنی له ریشه‌وه كوشتن و پاكتاوكردن به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، له 2010دا كاتێك رۆڵ و ئه‌ركی زه‌رقاوی ته‌واو بوو، له كاتێكدا نزیك بوو له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر بكرێت، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان زهرقاویان له‌ناو برد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی راگه‌یاند و سووپاسی رووسیاشی كرد بۆ هاوكاریكردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له پرۆسه‌ی كوشتنی به‌غدادیدا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ره‌تیكرده‌وه هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌مه‌ریكایان له‌و پرسه‌دا كردبێت.