پەیامێك لەسەرۆك بارزانییەوە

"پێویستە هەموو لایەك هۆشیار بن و هەماهەنگ و بەردەوام بن لە شەڕی دژی تیرۆر"

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یمانێكی راگه‌یاند.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:

بێگومان هەر كەسێك تاوانبار و قاتڵی خەڵكی بێگوناح بێت، زوو یان درەنگ هەر بە سزای خۆی دەگات.

ڕاستە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی كاریگەری بەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانەوە دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو لایەك بە تایبەت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بن، كە كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە و، پێویستە هەموو لایەك هۆشیار بن و هەماهەنگ و بەردەوام بن لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.

مسعود بارزانی

27ـی 10ـی 2019