پارچه و پاشماوه‌كانی ته‌رمی به‌غدادی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق
"پشكنین بۆ پاشماوه‌كانی ته‌رمی به‌غدادی ده‌كرێت"
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "روسیا الیوم" پارچه و پاشماوه‌كانی ته‌رمی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی داعش له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌مه‌ریكی له عێراق.
وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و پارچه و پاشماوانه‌ی ته‌رمی به‌غدادی بۆ ئه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، تاوه‌كو پشكنینیان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ناسنامه‌كه‌ی دڵنیا ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له لایه‌ن هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له شاری ئیدلبی باكووری رۆژئاوای سووریا راگه‌یاند.
ده‌شگوترێت، 8 فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی به‌شدارییان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كردووه، كه به‌غدادی تێدا كوژراوه.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دووپاتیكرده‌وه، هێزه كوردییه‌كان گرنگترین رۆڵیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌بووه و ئه‌مه‌ریكا زانیاری له‌سه‌ر شوێنی بوونی به‌غدادی له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه پێگه‌یشتووه، بۆیه وه‌ك ئه‌و روانگه‌یه جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته تره‌مپ دان به گرنگی و گه‌وره‌یی رۆڵی كورددا بنێت".
H.B