پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه
وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی به‌ده‌مه‌وه‌نه‌چوونی داواكاری خۆپیشانده‌ران
K24 – هه‌ولێر:
پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی به‌ده‌مه‌وه‌نه‌چوونی داواكاری خۆپیشانده‌ران، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
له دوێنێوه هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ران (مزاحم حوێن، هه‌یفا ئه‌مین، رائد فه‌همی، ته‌ها دفاعی و حه‌سه‌ن عاقولی) ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یاندووه.
له كۆنفرانسێكی میدیایی هاوبه‌شدا هه‌ریه‌ك له رائد فه‌همی و هه‌یفا ئه‌مین رایانگه‌یاند، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا حكومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستانه له به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكاری خۆپیشانده‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك و ده‌ستكردن به گۆڕانكاری.
گوتیشیان: پێویسته حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و حكومه‌تی خاوه‌ن توانا نیشتمانییه‌كان پێكبهێنرێت و پشت بكرێته سیستمی پشكپشكێنه و گه‌نده‌ڵی و رێككاری پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خسته خۆش بكرێت و یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌ڵبژاردن دابنرێت.