میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ورده‌كارییه‌كانی كوژرانی به‌غدادی بڵاوده‌كه‌نه‌وه
به‌رپرسێكی باڵای سی ئای ئه‌ی: كورد گه‌وره‌ترین رۆڵی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
له تونێلێكی تاریكدا و له نیو شه‌ودا ده‌یویست هه‌ڵبێت و نه‌خۆشی شه‌كره‌شی هه‌بوو، به‌ڵام سه‌گێكی ئه‌مریكی به‌دوای كه‌وت تا دواجار ناچاربوو خۆی و سێ له منداڵه‌كانی خۆی بكوژێت و به‌مه‌ش كۆتایی به چیرۆكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بێنێت، ئه‌مه دوا ساته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی سه‌ركرده‌كه‌ی داعشه، كه چه‌ند ساڵێكه ته‌واوی ده‌زگا هه‌واڵگری و سوپاكانی جیهان ده‌یانه‌وێت پێی بگه‌ن.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به رۆژنامه‌ی نیویۆڕك تایمزیان راگه‌یاندووه كه بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ناكاوی تره‌مپ له سووریا، به‌رپرسانی پێنتاگۆنی ناچار كردووه زووتر له‌كاتی خۆی ده‌ست بكه‌ن به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی.
نیویۆڕك تایمز ئاشكرای كردووه كه تره‌مپ ده‌یزانی ده‌زگای هه‌واڵگری سی ئای ئه‌ی و به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكی زۆر نزیكبوونه‌ته‌وه له گه‌یشتن به به‌غدادی، له‌و كاته‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی له سووریادا و به‌رپرسانی سه‌ربازیش رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ئه‌ركی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌وانیان قورس‌تر كرد.
داڕشتنی پلان
به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئه‌مریكی، له هاوینی ئه‌مساڵه‌وه وڵاته‌كه‌یان پلانی ده‌ستگیركردن و كوشتنی به‌غدادیان كێشاوه و له‌سه‌ره‌تادا زانیاریان له‌سه‌ر به‌غدادی له رێگای یه‌كێك له هاوسه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانی و دوو له كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌ستكه‌وتووه.
به‌رپرسانی هه‌واڵگری عێراقیش ئاشكرایان كردووه، مانگی رابردوو توانیویانه پیاوێكی سووری بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن كه كاری قاچاخچێتی ده‌كات و له‌سه‌ر سنووری توركیا - سووریا خه‌ڵك ده‌رباز ده‌كات، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش هاوسه‌ره‌كانی دوو برای به‌غدادی گواستووه‌ته‌وه بۆ توركیا و ساڵی رابردووش منداڵه‌كانی به‌غدادی له عێراقه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ سووریا.
هه‌روه‌ها بەرپرسێکی ئەمه‌ریکی رایگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی سی ئای ئه‌ی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی سه‌باره‌ت به شوێنی به‌غدادی ده‌ستكه‌وتووه، ده‌ستیانكردووه به كاركردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی کورد له عێراق و سووریا تا‌كو چاودێری وردی جموجۆڵی به‌غدادی بكه‌ن كه له گوندی باریشه خۆی حه‌شارداوه، گونده‌كه كه‌وتووه‌ته پارێزگای ئیدلیب له باكووری رۆژئاوای سووریا و له‌نزیك سنووره‌كانی توركیا بووه.
رۆڵی گه‌وره‌ی كورد له كوشتنی به‌غدادی
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه کە کورد عێراق و سووریا باشترین و زۆرترین زانیاریان پێداون بەروارد بە هەموو وڵاتانی دیکە لە بارەی شوێنی شاردنه‌وه‌ی ئەبوبەکر بەغدادی.
دواتر هێزی تایبه‌تی دێڵتای ئه‌مریكی كه هه‌مان هێز بوو له كوشتنی ئوسامه بنلادنی سه‌رۆكی قاعیده به‌كارهات، ده‌ستده‌كه‌ن به‌داڕشتنی پلان و خۆئاماده‌كردن بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و ناوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش ده‌كه‌ن به‌ناوی كایڵا میوله‌ر، كه كچێكی چالاكوانی ئه‌مریكی بووه و له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌ساڵی 2015 له سووریا كوژرا. به‌ڵام له‌وكاته‌وه چه‌ند به‌ربه‌ستێك دێنه‌پێش هێزه‌كه، له‌وانه‌ش ناوچه‌كه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی گرووپه چه‌كداره تیرۆرستی و توندڕه‌وه‌كانه و ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌ژێر كۆنتڕۆڵی رووسیا و رژێمی سووریایه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دووجار كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوابخرێت.
دواجار هه‌فته‌ی رابردوو خۆئاماده‌كردن بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌چێته دوا قۆناخه‌وه، چونكه زانیاری به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گات كه به‌غدادی به‌نیازه ناوچه‌كه به‌جێبێڵێت، بۆیه هه‌رزوو تره‌مپ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاگادار ده‌كرێته‌وه و ئه‌ویش گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵده‌كات.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ئاشكرای كردووه كه ژووری كۆنتڕۆڵی هێزی ئه‌مریكا و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه له هه‌ولێر بووه و له‌وێوه چاودێری ئۆپراسیۆنه‌كه كراوه.
هه‌ولێر.. شوێنی كۆنتڕۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه
به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له كاتژمێری 12:40 خوله‌كی شه‌وی یه‌كشه‌ممه ده‌ستیپێكردووه كاتێك هه‌شت هەلیکۆپتەری چینۆك سه‌ربازی ئەمریکی له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌وی شوێنی مانه‌وه‌ی به‌غدادی به‌ڕێده‌كه‌ون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
پاشان بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگای راداره‌وه ئاشكرا نه‌بن، هه‌لیكۆپته‌ره‌كان زۆر به‌نزمی به ئاسمانه‌وه رۆیشتوون و دواتر ده‌چنه نێو خاكی سووریاوه كه له هه‌ولێره‌وه هه‌تا شوێنه‌كه‌ی به‌غدادی نزیكه‌ی 70 خووله‌كی خایاندووه.
كاتێك ده‌گه‌نه سه‌ر ئاسمانی گوندی باریشه، ده‌موده‌ست چه‌كدارانی داعش كه پاسه‌وانی ماڵه‌كه‌ی به‌غدادی ده‌كه‌ن ده‌ستده‌كه‌ن به ته‌قه‌كردن له هه‌لیكۆپته‌ره‌كان. هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكاش وه‌ڵامی ته‌قه‌كان ده‌ده‌نه‌وه و چه‌كداره‌كان ده‌كوژن و دواتریش ده‌ستده‌كه‌ن به ته‌قه‌كردن بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی به‌غددادی تێدایه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كات بده‌نه ئه‌و هێزه‌ی داده‌به‌زێت و ده‌چێته نێو ماڵه‌كه‌وه.
ئاگاداربوونی تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی
تره‌مپ رایگه‌یاند كه شان به شانی مایك پێنسی جێگری و ماڕك ئیسپه‌ری وه‌زیری به‌رگری و مایك مێله‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئه‌مریكا و رۆبه‌رت ئۆبرایان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا له ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان له نێو كۆشكی سپی ته‌ماشای ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان كردووه.
دواتر هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌چنه نێو ماڵه‌كه‌وه و چه‌ند كه‌سێك له‌نێو ماڵه‌كه‌دا ده‌كوژن و دواتر وه‌رگێڕێكی عه‌ره‌بی داوا له ئافره‌ت و منداڵانی نێو ماڵه‌كه ده‌كات كه شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه 11 منداڵ له ئۆپراسیۆنه‌كه رزگاریان بێت.
له‌كاته‌شدا به‌غدادی ته‌قه‌مه‌نی له خۆیبه‌ستووه له‌گه‌ڵ سێ منداڵی ده‌چنه نێو یه‌كێك له‌و تونێلانه‌ی بۆ حه‌شاردان له‌ژێر ماڵه‌كه‌یدا دروستیكردووه.
سه‌ربازانی ئه‌مریكی زانیویانه كه تونێله‌كه ده‌رچوونی نییه، به‌ڵام ترسیان هه‌بووه له‌وه‌ی كه به‌غدادی خۆی بته‌قێنێته‌وه، هه‌ربۆیه سه‌گێكی راهێنراو ده‌نێرنه نزیك تونێله‌كه له‌وكاته‌دا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڕیاری خۆته‌قاندنه‌وه ده‌دات و به‌وهۆیه‌شه‌وه خۆی و سێ منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت و سه‌گه‌كه‌ش بریندار ده‌كات.
ماڕك ئیسپه‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دواتر رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئۆپراسیۆنه‌كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاندووه، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كهش له‌رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه به تره‌مپ راده‌گه‌یه‌نێت كه به‌غدادی و پێنج له هاوكاره‌كانی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژراون.
ئ. م