مه‌سرور بارزانی: سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین بۆ درێژەپێدانی راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە

"پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ لە خۆگرتنی پەنابەران"

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 2019/10/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ ئۆلە دیل، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا کە باربارا ڤۆلف کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی عیراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەفسەرانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە راهێنانى هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لە بارەی دۆخی ئێستای عێراقیش ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ داخوازیی ئاشتیخوازانە و رەوای خۆپیشاندەرانین. لە هەمانکاتدا پشتگیریيش لە هەنگاوە چاکسازییەکانی سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەکەین.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ لە خۆگرتنی ئەو پەنابەرانەی بە هۆی  دۆخی گرژی ناوچەکە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئ. م 

Fly Erbil Advertisment