10 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی سنووری دهۆک تەرخانکراوە
وەزیری ئاوەدانکردنەوە چەند پڕۆژەیەکی بەسەرکردەوە
K24 – ههولێر:
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاواندكردنەوە و نیشتەجێكردنی ھەرێمی كوردستان ، سەردانی سنووری پارێزگای دھۆكی كردووەو چەند پرۆژەیەكی بەسەركردەوە.
وەزیری ئاوانكردنەوە لە میانی سەردانکردنی پڕۆژەی رێگای کەڵەک- بەردەڕەش بە كوردستان24ی راگەیاند، حكوومەت بڕی 10 ملیار دیناری بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی سنووری دھۆك تەرخانكردووە و ھەوڵیش دەدەن لەماوەی داھاتوودا كاری زیاتر لەسەر پرۆژەكان بكەن.
یەکێک لە کارنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، باشترکردنی رێگا و بانەکانی هەرێمی کوردستانە و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پرۆژە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێن.
H.J