10 وەزیر سەروەت و سامانیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا كرد
دەستەی دەستپاكی راگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، 10 وەزیری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان فۆڕمی ئاشكرا كردنی سەروەت و سامانیان بۆ ئەوان گەڕاندووەتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند: "دواى ناردنى فۆڕمى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان بۆ به‌رپرسانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى پڕكردنه و ئاشكرا كردنى سه‌روه‌ت و سامانیان و ناردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه بۆ ده‌سته، تا ئێستا ئه‌و وه‌زیرانه فۆڕمه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه:.
-وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار.
-وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى.
-وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى.
-وه‌زیرى پلاندانان.
-وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو.
-وه‌زیرى كاره‌با.
-وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون.
-وه‌زیرى په‌روه‌رده.
-وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان.
-وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان.