باری كەشوھەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكان باران زیاتر دەبێ. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 22 و سلێمانی 23 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 24 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.




