باری كەشوھەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكان باران زیاتر دەبێ. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 22 و سلێمانی 23 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 24  پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی - پارێزگای ھەولێر
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی - پارێزگای ھەولێر
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی - پارێزگای سلێمانی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی - پارێزگای سلێمانی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی - پارێزگای دھۆك
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی - پارێزگای دھۆك
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی - پارێزگای كەركووك
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی - پارێزگای كەركووك
رێژەی بارانبارین
رێژەی بارانبارین