پێنج ساڵ بەسەر رەوانەکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ تێدەپەڕێت
رۆژێکی مێژووییە بۆ گەلی کورد

K24 – ههولێر:
ساڵی 2014 دوای هێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر شاری کۆبانێ، بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان و لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی هێزی پێشمەرگە رەوانەی کۆبانێ کراو و خەڵکی شارەکانی باکووری کوردستانیش ئەو کات بە گەرمی پێشوازیان لە هێزی پێشمەرگە کرد.
سیاسەتمەداران دەڵێن گەلی کوردستان بەردەوام پشتگیری لە بڕیاری نەتەوەیی دەکات و بە پێویستیشی دەزانن بڕیاری رەوانەکردنی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ بە زێر لە مێژووی کوردستان بنوسرێتەوە.
له 15ی تشرینى یهكهمى ساڵی 2014 لەسەر داوای سەرۆك مەسعود بارزانی، پهرلهمانى كوردستان بڕیارى ناردنى هێزى پێشمهرگهى كوردستانى بۆ كۆبانێ پهسهندكرد و لە 31/10/2014 هێزى پێشمهرگه گەیشتە كۆبانێ.
به پشتیوانى هێزى پێشمهرگه و فڕۆكه جهنگییهكانى هاوپهیمانان، له 26 كانوونی دووەمی 2015 شهڕڤانان له رۆژئاواى كوردستان تهواوى كۆبانێیان كۆنتڕۆڵكردهوه.
H.J