لە چوار رووداوی ھاتووچۆدا لە دەڤەری راپەڕین 2 كەس گیانیان لەدەستدا

لە ماوەی 24 كاتژمێردا چوار رووداوی ھاتووچۆ روویداوە

K24 - رانیە

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا چوار رووداوی ھاتووچۆ لە دەڤەری راپەڕین روویانداوە، بەو ھۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و 4 كەسی دیكەش برینداربوونە.

هاووڵاتی کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵە بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و چواری تریش بریندار بوون .

بەڕێوەبەرەیەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد: "منداڵێکی تەمەن 4 ساڵان کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە غازی فرۆشتووە و گیانی لەدەستداوە. ھەروەھا گەنجێکی تەمەن 18 ساڵانە لەکاتی رۆشتن لە شۆفڵ کەوتووەتە خوارەوە و کەوتووەتە ژێر تایەی شۆفڵەکە و گیانی لەدەستداوە".

ھەر بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی راپەڕین، لە رووداوێکی پێکادانیش کە شەوی رابردوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی لە قەڵادزێ ەوویداوە، چوار هاوڵاتی بریندار بوون".

پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوە، دەکات هەرسێ رووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و سێ کەس لە رووداوەکان بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتووچۆ دەستگیر کراون.