تەرمی هاووڵاتییەك لە سلێمانی دۆزرایەوە
پۆلیس زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو
K24 - سلێمانی
تەرمی ھاووڵاتییەك لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی دۆزرایەوە و بەگوێرەی زانیارییەكان ئۆتۆمبێل خۆی پێداكێشاوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بەیانی ئەمڕۆ 29/10/2019، پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بوونی تەرمێك لەسەر رێگای عەربەت - سلێمانی، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكە كراو تەرمی هاووڵاتییەكە بەناوی ( ك ، ق ، م لە دایكبووی 1954 دانیشتوی شاری سلێمانی) بۆ پزیشكی دادوەری گواسترایەوە".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ناوبراو بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستداوەو لە ئێستادا پۆلیسی سلێمانی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو گەڕانە بەدوای تۆمەتباردا".
ئاماژە بەوەشكراوە: "بەپێی وتەی براكەشی، كۆچكردوو نەخۆشی دەروونی هەبووەو نزیكەی نۆ مانگە لە ماڵ چووەتە دەرەوەو لەسەر شەقامەكان ژیانی گوزەراندووە".
ھ.م