ئەنجوومەنی وەزیران دۆخی رۆژئاوای کوردستان و عێراق تاووتوێ دەکات

ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، دۆخی رۆژئاوای کوردستان و عێراق تاووتوێ دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کۆ ببێتەوە و لەگەڵ زیادبوونی خۆپیشاندانەکاندا، تاووتوێی دۆخی ئێستای ناوەڕاست و باشووری عێراق بکات.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنی وەزیران دوا پێشهاتەکانی هاتنی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان و چۆنیەتی لەخۆگرتنەوەیان تاووتوێ دەکات.

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، شەپۆلی ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و لەم ماوەیەدا، بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانایی سەر حکوومەت.