سوپای ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانەکانی 478 فڕۆکەی F35 دەکڕن

بە بەهای 34 ملیار دۆلار

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا رایگەیاند، دوای چەندین ساڵ لە دانوستاندن، گرێبەستێکیان بە بەهای 34 ملیار دۆلار بۆ کڕینی فڕۆکی جەنگی ئێف 35 لەگەڵ کۆمپانیای کۆکهید مارتن واژوو کردووە.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانەکانی 478 فڕۆکەی جەنگی لە نەوەی پێنجەمی ئێف 35 دەکڕن.

ئەمە لە کاتێکدایە فڕۆکەی جەنگی F35 ساڵی 2015 چووە خزمەتی هێزی ئاسمانی ئەمه‌ریکا، توانای مانۆڕی ئاسمانی و رووبەڕووبوونەوەی رادارەکانی هەیە.