به‌ریتانیا لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
"سه‌قامگیریی عێراق خاڵێكی گرنگه ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا"
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت "له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین".
ماڕك لانكاسته‌ر، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان، له میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به رۆڵیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، رایگه‌یاند كه به‌ریتانیا پابه‌ندین به هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دەوڵەتی بەریتانیا ئاشكراشی كرد، كه له‌گه‌ڵ كورد و عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه له كۆتایی پێهێنانی یه‌كجاره‌كی داعش و سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه.
له‌كۆتایشدا ئه‌و وه‌زیره به‌ریتانییه رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌قامگیریی عێراق خاڵێكی گرنگه ئاسایشی نیشتمانی به‌ریتانیا.
ھ.م