له‌ به‌نداوی دێوانه‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو ته‌واو بوون

توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە

K24 – ده‌ربه‌ندیخان:

بەرلەهاتنی وەرزی زستان کاری بنچینەیی بۆ گلدانەوەی ئاو لەسێیەم گەورەترین بەنداو لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەواوکرا.

بەنداوی دێوانە دەکەوێتە سەر چەمی دێوانە لە بەری باشووری رۆژئاوای دەربەندیخان. بەنداوێکی گڵی شێوە هەرەمییە.

به‌نداوه‌كه‌ توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و 422 مەتر لەسەئاستی رووی دەریاوە بەرزە. قوڵی نزمترین بۆ بەرزتری خاڵی 42 مەترە. بەنداوی دێوانە بە یەکێک لەپرۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت کەلە رێی کۆمپانیای ناوخۆییەوە جێبەجێ کراوە.

بەنداوەکە بەمەبەستی گلدانەوەی ئاوی چەمی دێوانە لەوەرزی زستان و پاشان سوود لێ وەرگرتنەوەی بەمەبەستی ئاودێری و گەشتوگوزاری بنیاتنراوە.

بەو پێیەش قەزای دەربەندیخان لەپارێزگای سلێمانی دەبێتە خاوەن دووەمین بەنداو.

ئامادەکردن و فۆتۆ: کاروان یارە