وەزارەتى خوێندنى باڵا رێنمایى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەك ساڵەى ئەکادیمى بڵاودەکاتەوە
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاسانكاری بۆ خوێندنی ماسته‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه تێكڕای نمره‌كانی له 60% كه‌متره
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕێنمایى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەك ساڵەى ئەکادیمى لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنی (2019-2020) بڵاوکردەوە.
پێگه‌ی ئالیكترۆنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌ت ڕاگەیاند: لەپێناو ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوزایارانى خوێندنى باڵا بەتایبەت ئەوانه‌ی کۆنمرەیان لە (%60) کەمترە، ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیارى کردنەوەى دبلۆمى باڵاى یەك ساڵەى ئەکادیمى لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2019-2020) پەسەندکرد و رێنماییه‌كان ئاراستەى سەرجەم زانکۆکان کران.
لەبارەى مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن، عه‌باس ئه‌كره‌م، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند: تێکڕاى نمرە (معدل)ى بەکالۆریۆسى پێشکەشکار ڕەچاو ناکرێت بۆ پێشکەشکردن، واتە هەر پێشکەشکارێك تێکڕاى نمرە (معدل)ى (50%) بێت ئەوا مافى هەیە پێشکەشى ئەم جۆرە خوێندنە بکات، وتیشى: مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى لە لایەن لێژنەى زانستى ئەو بەشە دادەنرێت، کە ئەم جۆرە خوێندنە دەکاتەوە، بە مەرجێك لەلایەن ئەنجوومەنى کۆلێژ و ئەنجومەنى زانکۆوه پەسەند بکرێت، و نابێت تەمەنى پێشکەشکار لە (40 ساڵ) زیاتر بێت.
سەبارەت بە ماوه‌ی کۆرسەکانى خوێندن و بڕوانامە، عەباس ئەکرەم گوتى: ماوه‌ی هه‌ر كۆرسێك به تاقیكردنهوهكانیشهوه (15) پانزه هه‌فته‌یه.
بڕوانامەى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەك ساڵەى ئەکادیمی بەکاردێت بۆ بەرزکردنەوەى نمرە (تحسین معدل)ى بەکالۆریۆس، تاکو دواتر پێشكه‌شكار بتوانێت پێشکەشى خوێندنى باڵا/ماستەر بکات، كه رێژه‌ی (60%)ی كۆنمره‌ی دبلۆمی باڵاى یەك ساڵەى ئەکادیمی و (40%)ی كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆس كۆده‌كرێنه‌وه و ده‌بێته نمره‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ماسته‌ر.
H.B