گاریس بهیل: تا ماوهیهك پێش ئێستا نهمدهزانی ناوی سهرۆك وهزیرانی بریتانیا چییه
گاریس بهیل: ههركهسێك ویستی من ببینێت دهتوانێت له یاریگهی گۆڵف چاوی به من بكهوێت
گاریس بەیل لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئاشکرای دەکات تاوەکو ئێستا بیری لە وازهێنان لە یاریکردن نەکردووە، ئەو یاریزانە وێڵزیەکە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا لەگەڵ جیابونەوەی بریتانیایە لە یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، تاوەکو ماوەیەک پێش ئێستا نەمدەزانی ناوی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا چیە و بە جیابونەوەشیان زیانی ئابوریمان پێ دەگات.
گاریس بهیل له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا دهڵێت: ماوەیەکە زۆر پرسیاری ئەوەم لێدەکرێت کەی واز لە یاریکردن دێنم، سەرەتا دەمەوێت پێتان بڵێم هەر کاتێک ویستان من ببینن، ئەوا لە یاریگەکان گۆڵف دەمبینن، ئەوە وەڵامێکە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئاراستەم بگۆڕن.
بهیل دهشڵێت: سەبارەت بە وازهێنان لە یاریکردنیش دەمەوێت بڵێم کە تاوەکو ئێستا بیرم لەم بابەتە نەکردۆتەوە، بەڵام کاتێک تۆ تەمەنت گەیشتۆتە 30 ساڵ، ئەوا پێویست دەکات هەندێجار بیر لەم بابەتە بکەیتەوە، هەرچەندە دەمەوێت ساڵانێکی زۆر بەردەوام بم، بەڵام هەندێ شت هەیە کە ناچارت دەکات زووتر واز لە یاریکردن بینیت.
گاریس گوتیشی: سەبارەت بە دەرچوونی بریتانیش لە یەکێتی ئەوروپا، من لە رووی ئابوریەوە سەیری ئەم بابەتە دەکەم، بۆیە دڵنیام دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کێشە بۆ ئێمە دروست دەکات، راستیتان بوێت %99 هیچ لەو بابەتە نازانم و هەتا ماوەیەکیش پێش ئێستا نەمدەزانی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ناوی چییە.