گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی كوردستان به زنجیره‌یه‌ك یاری ئاگرین ده‌ستپێده‌كات
له هه‌ولێر و سلێمانی یاری لوتكه به‌ڕێوه‌یه
گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی كوردستان به زنجیره‌یه‌ك یاری به‌هێز سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره ده‌كرێن، برایه‌تی و هه‌ولێر له دێربی پایته‌خت به‌یه‌كده‌گه‌ن، له سلێمانیش یاری لوتكه له نێوان نه‌ورۆز و سیروانی نوێ به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی زاخۆش له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌بێته‌وه.
زاخۆ ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
زاخۆ له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ده‌كات.
زاخۆ، گه‌ڕی رابردوو چاوه‌ڕوان بوو، به‌مه‌ش كاتی زیاتری له‌به‌رده‌ستدا بووه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خۆی بۆ خوله‌كه ئاماده بكات، به‌ڵام هێشتا نه‌هاتووه‌ته نێو كه‌شوهه‌وای پاڵه‌وانێتییه‌كه و، یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر قورس ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی سامیر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر تیپێكی تۆكمه و به‌هێزی بۆ ئه‌م وه‌رزه ئاماده كردووه و، له یه‌كه‌مین یاری گه‌ڕی رابردووش شكستی به شێروانه‌ی میوانی هێنا، به‌ڵام به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌م یارییه بۆ پێشمه‌رگه‌كانیش قورس ده‌بێت چونكه به‌رده‌وام زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی به پشتبه‌ستن جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌هێزه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و به‌زه‌حمه‌ت خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات.
نه‌ورۆز ـ سیروانی نوێ
له یارییه‌كی دیكه‌دا، شاری سلێمانی یاری لوتكه‌ی نێوان نه‌ورۆز و سیروانی نوێ له‌خۆ ده‌گرێت، سیروای نوێ له باشترین بارودۆخدایه، چونكه گه‌ڕی رابردوو سوودمه‌ندترین یانه بووه، كاتێك به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له زێره‌ڤانی بردۆته‌وه، بۆ ئه‌مڕۆش ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆ به‌سه‌ر نه‌ورۆزی هاوشاری دا دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام رزگاری عه‌لی راهێنه‌ری سیروانی نوێ چاك ده‌زانێت ئه‌ركی له‌م یارییه ئاسان نییه چونكه ڕووبه‌رووی یه‌كێك له ركابه‌ره‌كانی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌بێته‌وه.
نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت یارییه‌كه بباته‌وه، تاوه‌كو وه‌ك وه‌رزی رابردوو باجی سه‌ره‌تایه‌كی خراپ نه‌دات و دواتر نازناوه‌كه‌ش له‌ده‌ست بدات، جگه له‌وه‌ش تا ئێستا كوڕانی پرسیار عه‌بدولڕه‌زای راهێنه‌ری نه‌ورۆز به‌دوای یه‌كه‌م گۆڵ له خوله‌كه‌دا وێڵن، به‌وپێیه‌ی گه‌ڕی رابردووش له‌گه‌ڵ سۆران بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.
برایه‌تی ـ هه‌ولێر
برایه‌تی له یاریگای خۆی میوانداریی هه‌ولێری ركابه‌ره مێژووییه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌م دوو تیپه ده‌مێكه كێبڕكێی یه‌كتر ده‌كه‌ن و، جه‌ماوه‌ری پایته‌ختیان به‌سه‌ر دووبه‌ره دابه‌شكردووه، بۆیه به‌رده‌وام هانده‌رانی ئه‌م دوویانه‌یه به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌یه‌كگه‌یشتن ئه‌م دوو تیپه‌ن.
برایه‌تی له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش فاتیح حه‌مه‌خانی راهێنه‌ریان گۆڕانكارییه‌كی زۆری له تیپه‌كه‌ی كردووه، سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ولێر سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه ده‌كات و به‌شێكی زۆری یاریزانه‌كانیش له یاریزانی لاو پێكهاتوون و چاویان له‌وه‌یه له‌م یارییه یه‌كه‌م بردنه‌وه له‌سه‌ر حسابی هه‌ولێری دراوسێیان به‌ده‌ستبهێنن.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر هاوشێوه‌ی برایه‌تی به كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو، ئه‌م وه‌رزه به‌شداره له خولی نایاب، به‌ڵام بۆ ئه‌م جۆره یاریانه و له‌و كاته‌دا ره‌نگه سوود له تواناكانی یاریزانانی به‌شدار له خولی عێراقی ببینیت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خولی عێراقی وه‌ستاوه، ره‌نگه له‌به‌ر هه‌ستیاری یارییه‌كه‌ش چه‌ند یاریزانێك به‌شداری پێبكات، گه‌ڕی یه‌كه‌میش له نێو یاریگه‌ی خۆیان به گۆڵێك له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كسان بوو.
دهۆك ـ سۆران
دهۆك له یاریگای خۆی میوانداریی سۆرانی تازه‌میوانی خوله‌كه ده‌كات، زه‌ردپۆشه‌كانی دهۆك چاویان له بردنه‌وه‌ی ناسناوهكهیه، بۆیه نایانه‌وێت به ئاسانی له یاریگای خۆیان خاڵ له‌ده‌ستبده‌ن، به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به تیپێكی تازه میوان و كه‌م ئه‌زموون له خوله‌كه، بۆیه هه‌موو چهكیك به‌كاردێنن تا یارییه‌كه ببنه‌وه، گه‌ڕی رابردووش یه‌كسان بوونه و هیچ گۆڵیان تۆمار نه‌كردووه.
له به‌رامبه‌ردا سۆران یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی له خولی نایاب به‌رامبه‌ر نه‌ورۆزی به‌هێز به یه‌كسانبوون ته‌واو كرد و تۆڕی گۆڵه‌كه‌شی به خاوێنی پاراست، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زهحمهتریان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان هه‌یه و ئه‌م یارییه توانای ئه‌وان له خوله‌كه باشتر ده‌رده‌خات.
شێروانه ـ هه‌ندرێن
شێروانه‌ی دۆڕاوی گه‌ڕی رابردوو، له یاریگای خۆی له كه‌لار میوانداریی هه‌ندرێن ده‌كات، وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه هه‌ردوو به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، به‌ڵام یارییه‌كه‌ی ئه‌مجاره بۆ تیپه گه‌رمیانییه‌كه گرینگه چونكه نایانه‌وێت له یاریگای خۆیان دووه‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك له‌م وه‌رزه بدۆڕێن و به‌ده‌ستی به‌تاڵ بچنه‌ده‌ره‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌شیان به‌ده‌ستبێنه‌وه، كه تاڕاده‌یه‌ك له هاندانیان ساردبوونه‌ته‌وه.
هه‌ندرێن، به‌سه‌رپه‌رشتی دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر، گه‌ڕی رابردوو له یاریگای خۆیان به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، ئه‌م وه‌رزه زیاتر بۆ مانه‌وه له خوله‌كه یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م یارییه چاویان له‌وه‌یه له‌نێو كه‌لار گورزێك له شێروانه بده‌ن و به 3 خاڵه‌وه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت بگه‌ڕێننه‌وه، هه‌رچه‌نده بڕینی ئه‌و رێگا دووره له هه‌ولێره‌وه بۆ كه‌لار ئه‌ركی هه‌ندرێن بۆ سه‌ركه‌وتن زه‌حمه‌ت ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ ده‌ربه‌ندیخان
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگای خۆی میوانداری شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند ده‌كات، تیپه‌كه‌ی یاسین مه‌ناف، چاویان له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌یه، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ده‌ربه‌ندییه‌كان سه‌ركه‌ون، به‌ڵام ده‌بێت به‌ربه‌ستی به‌رگریكاره سه‌خته‌كانی تیپه شینه‌كه ببڕێت، پێشمه‌رگه، گه‌ڕی رابردووش له یاریگای هه‌ولێر، ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كردووه، خاڵێكیشی له هه‌ولێرله‌گه‌ڵ خۆی بردۆته‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان، كێشه كارگێری و ئیدارییه‌كان به‌رۆكی گرتوون، ئه‌وه‌تا فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، راهێنه‌رایه‌تی هۆگر عهدوڵڵای هه‌ڵپه‌ساردووه، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌ندامییه‌تی له ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه هه‌ڵده‌په‌سێرێت، جگه له‌وه‌ش له ڕووی جه‌سته‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی 100% ئاماده‌نین، كه‌واته ئه‌م یارییه تاقیكردنه‌وه‌ی راستقینهیه بۆ ده‌ربه‌ندییه‌كان، گه‌ڕی رابردووش له یاریگای خۆیان به بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دهۆك یه‌كسان بوون.
