خانووە زێدەڕۆییەكان تاپۆ دەكرێن
بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرا
K24 - ھەولێر
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازی یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆییەكان پەسەند كرا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ى ئەمڕۆ پێكهاتبوو له دوو خاڵ، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو یه‌كه‌م له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان:.
1 - پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2 - پێشنیازی یاسای (رێكلامى بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
خاڵی دووه‌م و كۆتاییش بریتى بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای (به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنوورى شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90 ، 91، 93، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
روونكراوەتەوە، ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنوورى شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، كه پێشنیازی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بوو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به ماده‌ی یه‌كه‌م، كه تایبه‌تبوو به رێككاره‌كانی به‌ناوكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌رۆیی له‌سه‌ر كراوه، وه‌كو خۆی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.