لایه‌نه‌كانی عێراق رێككه‌وتن
سه‌رۆك كۆمار په‌یامێكی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆتایی هات و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن.
سایتی (المسلة) بڵاوی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له باره‌ی چه‌ند خاڵێك.
سایته‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، 10 كه‌سایه‌تیی دیاری عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوونه، له‌وانه هادی عامری، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، فالح فه‌یاز، نوری مالكی و ره‌شید عه‌زاوی.
سایته‌كه ئاشكراشی كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
-هه‌مواركردنی پێویستی ده‌ستوور.
-هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن.
-ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
-چاكسازیی به‌په‌له كه ژیانی خه‌ڵك بگۆڕێت.
-پارێزگاریكردن له خۆپیشانده‌ران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به سایته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت، ئاساییه و په‌سند ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت به گوێره‌ی ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ی ره‌وایه‌تیی ده‌ستووریدا بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ، په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لانی عێراق بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رپرسانی باڵای كوتله سیاسییه‌كانی عێراق، بۆ سایتی دیجله رایگه‌یاندووه، له وتاره‌كه‌یدا به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، باس له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناكات و مۆڵه‌تی دوو مانگی پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی بكات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری دا بانگهێشتی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكات و له به‌رده‌م نوێنه‌راندا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
هاوكات، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ین میواندارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ بۆ هاووڵاتیان په‌خش بكه‌ین.