نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك پرسی كردنه‌وه‌ی لقێكی زانكۆی پەڵاچکی چیكیان له‌ هه‌ولێر تاووتوێ كرد

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەیی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک باسیان لە کردنەوەی لقی زانکۆی پەڵاچکی چیکی كرد لە ھەولێر.

وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک، تۆماش پیترجیشیك لە تویتەری فەرمیی خۆی بڵاوی کردووه‌تەوە، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە قەتەر، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەیی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، دیداریان ھەبووە. یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکانیشیان، کردنەوەی لقی زانکۆی پەڵاچکی چیکی بووە لە ھەولێر.

رۆژی سێشەممەی رابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی له‌ ھەرێمی کوردستان، پرۆژەی کردنەوەی لقی زانکۆی پەڵاچکی چیکی  حکومی لە ھەولێر پەسەند کرد.