سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر کۆ بووه‌وه
بۆ به‌شداریكردن له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کیی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونیخ له قه‌ته‌ڕه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ر كۆ بووه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا دۆخی هه‌نووکه‌یی و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌یان تاووتوێ کرد و هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌نديدار به ئێستا و داهاتووی ناوچه‌که‌وه، ئاڵوگۆڕ کرد.
له‌کۆبوونه‌وه‌کەدا له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ر باسی لە په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌شداریكردن له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کیی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونیخ له قه‌ته‌ڕه و له په‌راوێزی كۆنفڕانسه‌كه‌شدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌شدار كۆ ده‌بێته‌وه.
ئ. م