روونكردنه‌وه‌یه‌ك لەبارەی دەنگۆی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا
سەرۆکی حکوومەت بانگهێشتنامەی چەندین وڵاتی بۆ هاتووە
K24 - هه‌ولێر:
لەبارەی دەنگۆی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ تورکیا، کە چەند رۆژێکە لە میدیای تورکی و کوردی بڵاو دەکرێتەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت بانگهێشتنامەی سەردانکردنی چەندین وڵاتی بۆ هاتووە، لە نێویشیاندا تورکیا، بەڵام تا ئێستا ھیچ کاتێك بۆ سەردانەکە دیاری نەکراوە.
پێشتر وا بڵاو كرایه‌وه، گوایه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی توركیا ده‌كات و بانگهێشتنامه‌ی بۆ هاتووه، به‌ڵام به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بانگهێشتنامه‌كان دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م هاتوون و تا ئێستاش كاتی ئه‌و سه‌ردانانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دیار نه‌كراوه.
ئ. م