به‌فه‌رمی مێسی گه‌ڕایه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا
مێسی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل گه‌ڕایه‌وه تانگۆ
سكاڵۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا لیستی یاریزانه‌كانی تانگۆی بۆ یارییه دۆستانه‌كانی مانگی داهاتوو بڵاوكرده‌وه و به فه‌رمی بانگهێشی لیۆنێل مێسی كردووه و بۆ ئه‌مجاره‌ش ناوی ماورۆ ئیكاردی له لیسته‌كه‌دا نابینرێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌هۆی لێدوانه‌كان و كارته سووره‌كه‌ی له كۆپا ئه‌مریكای رابردوو به فه‌رمی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ سڕ كرا و به‌مه‌ش به‌شداریی له 4 یاری دۆستانه‌ی رابردووی ئارجێنتینای نه‌كردووه.
لیۆنێل مێسی به‌شداریی دوو یاری دۆستانه‌ی تانگۆ له 15ـی مانگ به‌رامبه‌ر به‌رازیل و له 19ـی مانگ به‌رامبه‌ر ئوروگوای ده‌كات.
بۆ ئه‌م دوو یارییه بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، پاوڵۆ دیبالا و لاوتارۆ مارتینێز كراوه.
ئه‌مه‌ش لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینایه بۆ دوو یاری داهاتوو.
(ئۆگه‌ستن مارشیسن، خوان موسو، ئیملیانۆ مارتینێز، ئیستیبان ئیندرادا، فۆیس، سارافیا، ئۆتامێندی، بیتیزلا، رۆخۆ، كانیمان واڵته‌ر، نیكۆلاس تاجلیافیكۆ، پێرێز، جویدۆ رۆدریگێز، لو سیلسۆ، پاریدیس، دیی پاوڵ، ئاكۆنا، رۆبێرتۆ پێرێرا، ئۆكامبوس، لیۆتێل مێسی، ئه‌گوێرۆ، دیبالا، لاوتارۆ مارتینێز، نیكۆلاس گۆنزالێس و لوكاس ئالاریۆ).