دوو شاری كوردی له ریزی 66 شاره داهێنه‌ره‌كه‌ی جیهانن
له‌لایه‌ن یونیسكۆ ده‌ستنیشان كراون
K24 - هه‌ولێر:
له‌لایه‌ن رێكخراوی یونیسكۆ، شاره‌كانی سلێمانی و سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ریزی 66 شاری داهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان كران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی یونسكۆ، شاری سلێمانی بۆ داهێنان له بواری ئه‌ده‌ب و شاری سنه له بواری میوزیك وه‌كو دوو شاری داهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراون.
ئۆدری ئازۆلای، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونیسكۆ رایگه‌یاند، ئه‌و 66 شاره، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌ریه‌كێكیان له بوارێك توانیویانه كولتوور و رۆشنبیری بكه‌نه كۆڵه‌كه.
بۆ بینینی لیستی 66 شاره داهێنه‌ره‌كه‌ی جیهان، كرته لێره بكه.