ئاراسته‌ى خۆپيشاندانه‌كان له داواى خزمه‌تگوزارییه‌وه بۆ مه‌به‌ستى سياسى گۆڕاوه
"كێشە كەڵەكەبووەكانی پێشووتر ناتوانرێت لە ساڵێكدا چارەسەر بكرێن"
K24 - هه‌ولێر:
نەتەوە یەكگرتووەكان، كێشە كەڵەكەبووەكانی پێشوو به هۆكارێكی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌زانێت و پێیوایه كێشه‌كان له ساڵێكدا چارەسەر ناكرێن.
به ڕای چاودێرانی سیاسی، مەبەستی نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان له كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو و پێویستی ماوه‌ی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دەرفەتدانی زیاتره بە كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی بۆ ئەوەی چاكسازییەكان جێبەجێ بكات.
پێناچێت هيچ به‌ڵێنێك كهفوكوڵى خۆپيشاندانه‌كانى عێراق دامركێنێته‌وه, لەسەردانێكیدا بۆ ناو خۆپێشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر لە بەغدا، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق دەڵێت، كێشە كەڵەكەبووەكانی پێشووتر ناتوانرێت لە ساڵێكدا چارەسەر بكرێن، ئه‌م وته‌يه وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ليكدانهوهى بۆ كرا، چونكه ئاراسته‌ى خۆپيشاندانه‌كان له‌داواى خزمه‌تگوزارییه‌وه بۆ داوا و مه‌به‌ستى سياسى گۆڕاوه.
كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و گه‌نده‌ڵى 15 ساڵى رابردووى عێراق به‌لادانى عه‌بدولمه‌هدى و دانانى رووخسارێكی نوێ چاره‌سه‌ر نابێت، زۆربه‌ى چاودێرانى سياسى دۆخى عێراق ئه‌م لێكدانه‌وه بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن و سەرچاوەیه‌كی ئه‌منی لە عێراق ئاشكرای كرد، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو خۆپیشاندەر كوژراون و 175 کەسی دیکەش برینداربوون. ئەمەش لە کاتێکدا بووە كە خۆپیشاندەران ویستویانە بچنە نێو ناوچەی سەوزەوە، هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەتەوە.
کۆميسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە کوژرانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی پێنج هەزار و 500 کەسی دیکە لە دووەم شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی عێراق کرد.