دهربهندیخان.. لاوانی خۆبهخش دیواری قوتابخانهيهك به وێنه دهڕازێننهوه
بەئامانجی پێدانی رێنمايی پەروەردەیی و فێركردنی منداڵانه
K24 - دهربهندیخان:
لەپێناو دڵخۆشکردن و بەئامانجی پێدانی رێنمايی پەروەردەیی و فێرکاری بۆ منداڵانی قوتابخانەی گوندی "چەمەرگە"ی نزیك دەربەندیخان، کۆمەڵێک لاوی خۆبەخش لە بازنەی دەربەندیخانی رێکخراوی گەنجانی کوردستان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دەچنە گوندەکە و کارێکی هونەری لەسەر حەوشە و دیواری قوتابخانەکەیان دەنەخشێنن.