پەرلەمانی یۆنان یاسایەکی دژی پەنابەران دەرکرد

یۆنان بەشێک لە پەنابەران دەنێرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

یۆنان چەند یاسایەکی توندی دژی پەنابەران تێپەڕاند و به‌گوێره‌ی یاساكه‌ یۆنان په‌نابه‌ران ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كاته‌وه‌.

لە یاساکاندا رێووشوێنی توند گیراوەتەبەر دژی ئەو پەنابەرانەی بە نایاسایی چوونەتە وڵاتەکە و دەشیانەوێت رووبکەنە وڵاتەکانی یەکیتی ئەوروپا.

کێریاکۆس مێتسوتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە لێدوانێکی بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند: "یاساکە پەیامێکی روونی هەیە، چیدیکە چاوپۆشی لەو ئەو کەسانەی ناکەین کە مافی پەنابەرێتیی نایانگرێتەوە و دەیانەوێت لە وڵاتەکەمان بمێننەوە".

راشیگەیاند: "تەنها ئەو کەسانەی یاسا دەیانگرێتەوە و ژیانیان لە مەترسیدایە وەک پەنابەر دەمێننەوە".

پەرلەمانی یۆنان پەسەندکردنی ئەو یاسا تازانەی بۆ زۆری پەنابەران گەڕاندەوە، ئەوەشی راگەیاند کە پێشینە تەنیا بەوانە دەدرێت کە بارودۆخیان زۆر نالەبارە و پەناخوازن.

 Ekathimerini

H.J