ده‌ستپاكی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 60 گه‌وره به‌رپرس ده‌ركرد
پارێزگارێكیان تێدایه

K24 – هه‌ولێر:
به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق ده‌ركرد.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 38 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی ئێستا و رابردوو ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ پارێزگاری یه‌كێك له پارێزگاكان و دوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و 6 به‌ڕێوبه‌ری گشتیی و بریكارێكی وه‌زاره‌ت ده‌ركرد.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری بڕیاری دا دادگایه‌كی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دابمه‌زرێنێت، كه تێیدا دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌نده‌ڵی یه‌كلا بكاته‌وه.
بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه و هاووڵاتیان داوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.
ئ.ڕ