مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی سلێمانی و سنە دەکات
سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی بڵاوکردەوە
K24 – هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە رووناک‌بیر، داهێنەر و دانیشتووانی سلێمانی و سنە بەبۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری داهێنەر دەکات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزبایی نووسیویەتی: "بە بۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری داهێنەر لە ئەدەب و میوزیک لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە رووناک‌بیر و داهێنەر و دانیشتووانی هەردوو شاری خۆشەویستی سلێمانی و سنە و پارێزگارەکانیان دەکەم".
مەسرور بارزانی هیوای ئەوە دەخوازێت: "ئەم دەسکەوتە ببێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە بواری ئەدەب و هونەر و بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە هەرێمی کوردستان".
له‌لایه‌ن رێكخراوی یونیسكۆ، شاره‌كانی سلێمانی و سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ریزی 66 شاری داهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان كران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی یونسكۆ، شاری سلێمانی بۆ داهێنان له بواری ئه‌ده‌ب و شاری سنه له بواری میوزیك وه‌كو دوو شاری داهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراون.
H.J