کۆنفرانسێکی زانستی لەبارەی خوێندن و توێژینه‌وه بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت
كوردستان 24 سپۆنسه‌ری میدیایی كۆنفرانسه‌كه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
كۆنفرانسێكی زانستی، له باره‌ی خوێندن و توێژینه‌وه له باره‌ی زمانی كوردی، به هاوكاری هه‌ردوو زانكۆی زاخۆ و كۆیه و به سپۆنسه‌رى میدیایى كوردستان24 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نه‌زه‌ند به‌گیخان، یه‌كێك له رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كۆنفرانسه‌كه به هاوكاری ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس و زانكۆكانی زاخۆ و كۆیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راشیگه‌یاند، كۆنفرانسه‌كه تایبه‌ت نییه به زمانی كوردی، به‌ڵكو توێژینه‌وه‌یه له بواری زمانه‌كه له بواره‌كانی مێژوو، كۆمه‌ڵناسی، زمان، ئه‌ده‌بیات و جێنده‌ریش.
روونیشی كرده‌وه، پسپۆرانی بواره‌كه بانگهێشت ده‌كه‌ن له‌و بواره جیاجیایانه بۆ ئه‌وه‌ی توێژینهوهكانییان به هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ئه‌كادیمیای كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆڕی هه‌ماهه‌نگی و پردی ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه درووست ده‌كه‌ن.