وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له ره‌وشی په‌نابه‌ران ده‌كۆڵنه‌وه
جه‌خت له به‌هاناوه‌چوونی په‌نابه‌ران ده‌كه‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، ره‌وشی په‌نابه‌ران و كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌رانیان تاووتوێ كرد.
وه‌زیری ناوخۆ، له تویته‌ری خۆیه‌وه بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یاندا، له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا، باسیان له یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت، هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كردووه له به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم، له پرسی به‌هاناوه‌چوونی ئاواره و په‌نابه‌ران.
له ماوه‌ی رابردوودا، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا و ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان (باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا)، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره و په‌نابه‌ری رۆژئاوا، روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له كامپه‌كان شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
Pleased to have received a joint delegation from @GermanyInKRI and @THWLeitung. We emphasized the importance of our combined efforts to assist #refugees seeking shelter in #Kurdistan. I thanked the government of #Germany for its continued support in CT matters and refugee relief. pic.twitter.com/FDsxWuEwXj
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) November 1, 2019
ئ. م