سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌ڵاح به‌دره‌دین ده‌كات

هاوژینی سه‌ڵاح به‌دره‌دین، سیاسه‌توانی ناسراوی رۆژئاوای كوردستان كۆچی دوایی كرد

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌ڵاح به‌دره‌دین، سیاسه‌توانی دیاری رۆژئاوای كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت:

"پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ سیاسەتوانی ناسراوی رۆژئاوای کوردستان سەلاح بەدرەدین

بەڕێز مامۆستا سەلاح بەدرەدین

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و  ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و  ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2019/11/1"