سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ره‌خۆشی له سه‌ڵاح به‌دره‌دین ده‌كات
هاوژینی سه‌ڵاح به‌دره‌دین، سیاسه‌توانی ناسراوی رۆژئاوای كوردستان كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌ڵاح به‌دره‌دین، سیاسه‌توانی دیاری رۆژئاوای كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌یه‌وه.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت:
"پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ سیاسەتوانی ناسراوی رۆژئاوای کوردستان سەلاح بەدرەدین
بەڕێز مامۆستا سەلاح بەدرەدین
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/11/1"