پارێزگای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
له باره‌ی "100 ساڵه‌ی" به پارێزگابوونی هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگای هه‌ولێر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی مێژووی به پارێزگابوونی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌یج وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه 1/11/1919 مێژووی به پارێزگا بوونی هه‌ولێر.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت: "هەندێ لە لاپەڕە و بڵاوکراوەی سۆشیال میدیایی، پەرۆشانە، خۆشەویستی وئەمەکیی خۆیان خستووه‌تەڕوو لە یادکردنەوەی یادی 100 ساڵەی بە پارێزگابوونی شاری هەولێر کە هاوکاتە لە گەڵ ڕێکكەوتی ئەمڕۆ، 1/11/1919".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مێژووی بە پارێزگابوونی شاری هەولێر بۆ ساڵی 1923 دەگەڕێتەوە نەك بۆ ساڵی 1919، و ده‌ڵێت: "بە پێویستی دەزانین رایبگەینین کە پارێزگا و خودی جەنابی پارێزگار لە یادکردنەوەی ئەم یادانە، بە بەرنامە ڕێژی و پلانەوە ئامادەکاری ساڵانە بۆ بۆنە و یادە مێژووییەکان دەکەن و، بە شانازی و چاونخونیەوە کار بۆ بەرز ڕاگرتن و بیرهێنانەوەی ڕێکەوتە مێژووییەکانی شارە خۆشەویستەکەمان دەکەن".
ئ. م