چی له باره‌ی ئه‌و سه‌گه ده‌زانی كه به‌شداری له كوشتنی به‌غدادی كرد؟
تره‌مپ به پاڵه‌وانی ئه‌مه‌ریكا وه‌سفیكردووه و ناوه‌كه‌شی ئاشكرا ناكات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و سه‌گه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له بری به‌شداریكردنی له ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، به پاڵه‌وان وه‌سفی كرد، له بنه‌ڕه‌تدا وه‌چه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر جۆری سه‌گی به‌لجیكی و له سوپای ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌ی ده‌لتا، كه هێزێكی گورزوه‌شێنه، له خزمه‌تی سه‌ربازیدایه.
وه‌چه‌ی ئه‌و سه‌گه، مالینۆیه و به‌لجیكییه، له وه‌چه‌ی هه‌مان ئه‌و سه‌گه‌یه، كه به‌شداری له كوشتنی بن لادن كرد له پاكستان و ئه‌ركی پارێزگاریكردن بوو له چوارده‌وره‌ی ئه‌و ماڵه‌ی سه‌رۆكی قاعیده تێیدا ده‌ژیا.
ئه‌و سه‌گه‌ی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كوشتنی به‌غدادی كرد، به سووكی بریندار بووه ئه‌وه‌ش به‌هۆی پۆشینی گوللـه‌نه‌بڕ، ئه‌گه‌رچی تره‌مپ وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هێشتا ناوی بڵانه‌كراوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی له خزمه‌تی سه‌ربازی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێستاش چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، سه‌گه‌كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له تونێلێكی بێ ده‌رچه گه‌مارۆداوه، له‌و كاته‌ی به‌غدادی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، سه‌گه‌كه به سووكی برینداربووه.
سه‌گی كایرۆ
ئه‌و سه‌گه‌ی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی بن لادن كرد، ناوی كایرۆ بوو و دواتریش له‌لایه‌ن باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتكرا.
رۆڵی سه‌گی سه‌ربازی ته‌نها له پاراستنی شوێنێكی دیاریكراو نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئێستا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر پێگه و مۆڵگه‌ی كه‌سانی داواكراو و مه‌ترسیداریش به‌شداری ده‌كات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، راهێنانی تایبه‌ت و جلوبه‌گری گوللـه‌نه‌بڕ و چاوێلكه و كڵاوی تایبه‌تیشیان بۆ درووست ده‌كرێت.
مێژووی به‌كارهێنانی سه‌گ له ریزی سوپا
وه‌ك وێبسایتی عه‌ره‌بی پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه، مێژووی به‌كارهێنانی سه‌گ له خزمه‌تی سه‌ربازی كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانی میسر و رۆمان و یۆنانی كۆن و ئیغریقهكان به‌كاریان هێناوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌ركی جیاوازیان پێ سپێردراوه، وه‌ك هێنان و بردنی نامه، پارێزگاریكردن له باڵه‌خانه و پاسه‌وانیكردن له كه‌سانی دیاریكراو.
له كۆنترین جۆره‌كان سه‌گ كه له سه‌ربازی به‌كارهێنراوه، جۆری "مۆسۆلوس"ـه، كه بنه‌چه‌ی مێژوویی بۆ 7 هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، یۆنانییه‌كان له‌سه‌ر شێوازی جۆراوجۆری جه‌نگ راهێنانیان پێكردبوو.
به گوێره‌ی توێژه‌رانیش، قه‌لغانی ئاسنینیان بۆ درووست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ریزی فیل و سه‌ربازانی ئه‌وكات به‌شداری له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا بكه‌ن.
یه‌كه‌م به‌شداری سه‌گ له جه‌نگ
به گوێره‌ی مێژووی نووسراو، یه‌كه‌م به‌شداری سه‌گ به فه‌رمی له شه‌ڕه‌كان، نزیكه‌ی 7 هه‌زار ساڵ پێش زایینه، كه له نێوان هه‌ردوو شاری ئیفیسۆس و مانگیسیا یۆنانی به‌كارهاتووه، به جۆرێك هه‌ر سوارچاكێك سه‌گێكی له‌گه‌ڵدا بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا سه‌گه‌كان هێرش بكه‌ن و ریزی دوژمنه‌كان تێكبشێنن.
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی تاكتیك و شێوازه‌كانی جه‌نگیش، ئه‌ركه‌كانی سه‌گی پۆلیسی و سه‌ربازیش گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه.
له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا، له نێوانی 1914 – 1918، به‌شدارییه‌كی كارا به سه‌گ كرا، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی دژی ئه‌ڵمانیا ده‌جه‌نگان، دیارترینیشیان بۆ گواستنه‌وه‌ی نامه و ده‌ستنووسی تایبه‌ت بوو له هێزه‌كانی سوپا بۆ فه‌رمانده جێگیره‌كان له دواوه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ و به پێچه‌وانه‌وه.
له‌ماوه‌ی ئه‌و جهنگشدا، زیاتر له یه‌ك ملیۆن سه‌گ كوژران، به‌وه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زیاتری سه‌گ له ریزه‌كانی سه‌ربازی به‌كارهێنراون.
"ستۆپی" یه‌كێك بوو له به‌ناوبانگترین سه‌گه سه‌ربازییه‌كان له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، پله‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ ئاستی "سێرجنت" به‌رزكرایه‌وه، كه ئه‌و كاته به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی بووه له سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌ش دوای به‌شداریكردن له ئاشكراكردنی سیخوڕێكی ئه‌ڵمانی هات.
سه‌گی سه‌ربازی رووسی
له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م 1939 – 1945، سوپای رووسیا به شێوه‌یه‌كی زۆر پشتی به سه‌گی سه‌ربازی به‌ستووه، به‌تایه‌تیش له كاتی به‌رگریكردن له دژی گه‌مارۆكانی سوپای ئه‌ڵمانیا، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی پشتێنه‌ی بۆمبیان لێ ده‌به‌ستن و له ژێر تانكه‌كانی ئه‌ڵمانیا له دووره‌وه ده‌یانته‌قاندنه‌وه.
سه‌گی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی
رۆڵی سه‌گی سه‌ربازی له ریزی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له وڵاتانی دیكه دیارتره، سوپای ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر سه‌گی له ریزی سوپا خستووه‌ته خزمه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو راهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریانه‌یه له باره‌ی ئه‌و جۆره سه‌گانه‌ی بۆ ئه‌و بواری به‌كارده‌هێنرێن، به‌جۆرێك وای لێهاتووه هیچ وڵاتێك هێنده پشت به سه‌گ نابه‌ستێت.
له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا، هه‌زاران سه‌گ له ریزی سوپا به‌شداریان له شه‌ڕ كرد، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی زه‌ریای هێمن و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له‌و ژماره زۆره‌ش، ته‌نها 549 سه‌گ گه‌ڕانه‌وه.
ئ. م