مێردمنداڵێك بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ

پۆلیس: بە گولـلە بریندار بووە

K24 - پشدەر

شەوی رابردوو مێردمنداڵێك بە برینداری گەیەندراویە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای دەكات ئەو مێردمنداڵە بە گولـلەی كڵاشینكۆف بریندار بووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو مێردمنداڵێک بەناوی (هـ . ئـ . ع ) لەدایکبووی ساڵی 2005 پیشەی خوێندکار، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی کارەبا بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە گولـلە بەر کەلەکەی چەپی کەوتووە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "بە وتەی باوکی لە ماڵەوە دەستکاری چەکی جۆری (کڵاشینکۆف)ی کردووە و گولـلـەیەک لەدەستی دەرچووە و بەر کەلەکەی کەوتووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکی ورد دایە و برینەکەشی سەختە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە".

ھ.م