لە بێخاڵ دوو کەس یەکتریان کوشت
پۆلیس کێشەکەیان ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
بەیانی ئەمڕۆ 02/11/2019 لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو هاووڵاتی لە بێخاڵ تەقە لە یەکتر دەکەن و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن.
شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران راگەیاند، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی ( ب ع ح ) لەدایکبوی 1982 دانیشتوی ئاکۆیانی سەر بە قەزای ڕواندز پیشە پێشمەرگە و ( ك م ح ) لەدایک بووی 1982 ئاکۆیان پيشه بەرگری فرياكەوتن لەسەر رێگای بێخاڵ نزيك تەلەفریک بەشەڕهاتوون و بە چەکی دەمانچە رووبەڕووی یەکتر بونەتەوە.
پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشدا، لەئەنجامدا هەردووکیان زامدار بوون و دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسايش و پۆلیس دەست بەجێ رەوانەی نەخۆشخانەكران، بەڵام بەداخەوە هەردووکیان گيانيان لەدەست دا.
پۆلیس روونیشکردەوە، کێشەی ئەو دوو کەسە کۆمەڵایەتیی بووە و بۆ پێشتر دەگەڕێتەوە
H.J