به ڤیدیۆ.. لیڤانتی ریمۆنتادایه‌كی جه‌رگبڕی به‌سه‌ر بارسێلۆنادا كرد
لیڤانتی له ماوه‌ی 7 خولهك 3 جار تۆڕی بارسێلۆنای هه‌ژاند
له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی لیڤانتی دواكه‌وتنی به گۆڵێك بۆ سه‌ركه‌وتن به 3 گۆڵ گۆڕی و یانه‌ی بارسێلۆنای تووشی شكستێكی جه‌رگبڕ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، یانه‌ی لیڤانتی له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی بارسێلۆنای كرد، لیۆنێل مێسی له خوله‌كی 38 له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست و یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی بارسا كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، لیڤانتی ریمۆنتادای به‌سه‌ر بارسێلۆنادا كرد و له ماوه‌ی 7 خولهك 3 جار تۆڕی بارسێلۆنایان هه‌ژاند.
به‌مه‌ش بارسێلۆنا له كۆی 11 یاری تووشی سێیه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه و به 22 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی یه‌كه‌می لالیگا مایه‌وه.