كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 24 و سلێمانی و دھۆك 22 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 28 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.



