هيندستان.. به‌هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و كه‌تنی زۆر ناویان له‌و فیله ناوه بن لادن
"بن لادن" 5 كه‌سى ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له لادێكانی ویلایه‌تی ئاسامی هیندستان، فیلێك هێرش ده‌كاته سه‌ر دانیشتووان و 5 كه‌سی كوشتووه.
دانیشتووانی ویلایه‌ته‌كه پێشتر مێژوویان له‌گه‌ڵ ئه‌و فیله هه‌یه، كه به‌هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی و كه‌تنه‌كانی، ناویان ناوه "ئوسامه بن لادن".
له دوایین هێرشی دا بۆ سه‌ر دانیشتووان، 5 هاووڵاتی كوشتووه، له‌كاتێكدا پێشتر به‌ناو كێلگه‌كانی برنج كه‌وتووه و زیانی زۆری لێداون، وه‌ك دانیشتووانی گونده‌كه‌ش بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌یان باسی ده‌كه‌ن، پێده‌چێت ئه‌و فیله به ئه‌نقه‌ست به‌ناو كێڵگه‌كانیان دا بڕوات.
قوربانييان به برینداری گه‌ینراونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینیان، 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه، بڕیاریانداوه پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردن و ده‌ستگیركردنی ئه‌و فیله خێراتر بكه‌ن، كه له دارستانی "رۆنگجۆلی" ده‌ژی.
باریمال شوكلابایدیا، به‌رپرسی دارستانی ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له پسپۆڕان پێكهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له زیانه‌كانی ئه‌و فیله بپارێزن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به خودی فیلكه‌ش بگات.
یه‌كێك له پێشنیازه‌كانیش ئه‌وه‌یه، له رێگه‌ی ده‌رزی بێهۆشكه‌ر، فیله‌كه بێهۆشبكه‌ن و دواتریش بیگوازنه‌وه بۆ دارستانێك، كه له ئاوه‌دانی و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك دوور بێت.
سه‌رچاوه: Daily Mail
ئ. م