له‌سه‌ر "قیق و قاز" ئۆتۆمبێلێك ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
كه‌یسه‌كه‌ی له دادگا یه‌كلاده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێكی تا‌كسیی له‌سه‌ر داپۆشینی تابلۆكه‌ی به به‌كارهێنانی وشه‌كانی "قاز و قیق"، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وهزری نوێی خوێندن له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان، دیارده‌یه‌كی "ناشارستانی و قێزه‌ون" به‌رامبه‌ر قوتابییه تازه وه‌رگیراوه‌كان ده‌كرێت، ئه‌ویش بانگكردنیانه به وشه‌كانی "قاز" یان له دووره‌وه "قیق"یان لێده‌كه‌ن.
فازڵ حاجی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌رامبه‌ر قوتابیه تازه وه‌رگیراوه‌كان له كاتێكدایه كه ئه‌وان بۆخۆیان هیچ شتێكی گرنگیان نه‌كردووه، ده‌شڵێت: "وه‌كو ئه‌وه وایه خۆیان هه‌موو رۆژێك فڕۆكهیهكيان بۆ كورد درووست كردبێت".
هاوكات دیارده‌كه به مه‌ترسیدار وه‌سفده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دایه تا ئاستێك هاتووه، كه گه‌یشتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكان.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3/11/2019، قوتابییه‌ك تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به وێنه‌ی قاز و وشه‌كانی "قیق و قاز" داپۆشیبوو و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی هاتووچۆوه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیراوه، كه له جۆری شكۆدا تاكسییه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه، داپۆشین و ده‌ستكاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه كه سه‌رپێچیكردنی یاساكانی هاتووچۆیه و كه‌یسه‌كه‌شی له دادگا یهكلاییدهكرێتهوه.
ئ. م