"ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ درووستكردنی 3 بنكه‌ی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات"
"واشنتن هه‌وڵ ده‌دات بوونێكی كارای له ناوچه‌كه هه‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چالاكوانان، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئاماده‌كاری بۆ درووستكردنی 3 بنكه‌ی سه‌ربازی له قامشلۆ و دوو شوێنی دیكه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستان" ده‌كات.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی گواستییه‌وه، ئه‌وان چاودێری هاتنی كاروانێكی سه‌ربازیی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كردووه، كه سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ هاتوونه‌ته گوندی "هیمۆ" له دووری 4 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری قامیشلۆ و ده‌كه‌وێته دووری ته‌نیا چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی كه‌م له سنووری توركیا و وه‌ك زانیارییه‌كانیش ئاماده‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیك قامیشلۆ درووست ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ روناگهی ناوبراو ئاشكراشیان كردووه، واشنتن هه‌وڵ ده‌دات بوونێكی كارای له ناوچه‌كه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌دات لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرن، وێڕای هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان.
H.B