ئێران ده‌رگای گه‌شتكردنی عێراق به‌ڕووی زیاره‌تكارانی وڵاته‌كه‌یدا داده‌خات
داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن و رێگه به گه‌شتكردنی هیچ زیاره‌تكارێكی ئێرانی بۆ عێراق نه‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریندا، چیتر رێگه به هاتنی گه‌شتیار و زیاره‌تكارانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق نادت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی له ئه‌نجامی خۆپیشاندان و گرژییه‌كانی عێراقه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانی له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی بڵاویكرهوه، "ئێستا ئاسایش له عێراق به‌رقه‌رار نییه بۆ ئه‌وه‌ی زیاره‌تكارانی ئێران سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "رێكخراوی حه‌جی ئێرانی داوای له سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی كردووه، گه‌شتی زیاره‌تكارانی ئێرانییه‌كان بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی عێراق تا كاتێكی دیكه بوه‌ستێنن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پیش‌تر هه‌ر ئه‌مڕۆ عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند، "پاراستنی ئاسایشی زیاره‌تكارانی ئێران له ئه‌ستۆی هێزه عێراقییه‌كان ده‌بێت" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "ئێران هیچ رۆڵێكی له‌و باره‌یه‌وه نابێت".
فه‌زڵی گوتیشی: "هه‌ردوو لا توانیویانه 3 رووداوی گه‌وره له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تێپه‌ڕێنن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ده‌سته‌به‌ری زه‌مینه‌سازییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوولادا".
ماوه‌یه‌كه خۆپیشاندانی چڕ و پڕ شه‌قامی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و ته‌نیا له توندوتیژییه‌كانی كۆتایی مانگی رابردوودا 250 كه‌س كوژراون و به سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین وڵات هۆشداری گه‌شتكردن بۆ عێراق داویانه‌ته هاووڵاتیانی.
H.B