سانا: له هێرشێكی توركیادا پزیشكیكی ئه‌مه‌ریكا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژرا
هێرهشهكه له ده‌وروبه‌ری ته‌ل ته‌مر ئه‌نجامدرا
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا "سانا" بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشێكی سوپای توركیا، ئه‌ندامێكی تیمێكی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژرا.
ئاژانسی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێرشه‌كه كاروهته سه‌ر گوندی ره‌شیدییه له ده‌وروبه‌ری ته‌ل ته‌مر و ئاشكراشیكرد، كوژراوه‌كه به ره‌گه‌ز تایله‌ندییه و ئه‌ندامی تیمی "فری بۆرما رینگهرز"ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكییه.
ئاژانسه‌كه دوو وینه‌ی هاوپێچی هه‌واڵه‌كه كردووه و وه‌ك رایگه‌یاندووه، یه‌كێكیان هی شوێنی هێرشه‌كه‌یه و ئه‌وی دیكه‌یان هی ئه‌و كاته‌یه كه پزیشكان به‌هانای كوژراوه‌كه‌وه ده‌چن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌رده‌وام هه‌واڵی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه كوردییه‌كاندایه، به‌ڵام هه‌میشه توركیا ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دابووه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هاوتای توركه‌كه‌ی، كه ئه‌گه‌ر له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیادا زیان به هه‌ر سه‌رباز یانیش ئه‌ندامی تیمێكی ئه‌مه‌ریكی بگات، ئه‌وا كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت.
H.B

