مه‌حمود عوسمان: گۆڕینی دەستوور عێراق بەرەو دیكتاتۆرییەت دەباتەوە
"باسكردن له گۆڕینی ده‌ستوور بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له داواكاری خۆپیشانده‌ران"
K24- هه‌ولێر:
گۆڕینی دەستووری عێراق بووەتە پرسێكی گەرمی نێو سیاسەتمەداران و لایەنە سیاسییەكان مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌شێكم له سیاسه‌تمه‌داران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، گۆڕینی ده‌ستوور عێراق دووباره به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت ده‌بات و هه‌ندێكیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، گۆڕینی ده‌ستوور به‌و شێوه‌یه ئاسان نییه كه باسی لێوه ده‌كرێت.
له‌مباره‌ویه‌وه مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، یەکێك بووە لەو کوردانەی ئەندامی ئەنجوومەنی حوکم لە عێراق و دەڵێت: گۆرینی دەستوور جارێکی دیکە عێراق بەرەو دیکتاتۆریەت دەباتەوە.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، دەکرێت دەستوور گۆرانکاری تێدا بکرێت، بێ ئەوە ھیچ کێشەیەکی یاسایی ھەبێت، بەڵام ناکرێت ئەو گۆرانکاریە لەسەر حیسابی بەرژەوەندیەکانی کورد بێت.
لە بەرامبەردا وه‌عد مزووری، شارەزای دەستوور رای وایە، گۆرینی دەستوور بەو ئاسانیە نییە کە ھەندێك لایەنی عێراقی بیری لێدەکەنەوە و باسكردنیش له‌و هه‌نگاوه بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له داواكاری و خواستی خۆپیشانده‌ران.
دوای نەمانی رژێمی بەعس، لە ساڵی ٢٠٠٥، زۆرینەی عێراقیەکان دەنگیان لەسەر دەستووردا، لەوکاتەوە عێراق خاوەنی دەستوورە، ماددەی ١٢٦ و ١٤٢ دەستوورەکە، باسی راستکردنەوەی دەستوور دەکەن، ئێستاش پەرلەمانی عێراق بە پشت بەستن بە ماددەی ١٤٢ لێژنەیەکی بۆ گەڵاڵەکردنی گۆرانکاری لە دەستوور پێکھێناوە.
H.B