رووسیا: سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌یه‌كی ژیر ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا كرانه ئامانج
له رۆژئاوای ته‌ل ته‌مر به‌ره‌و عێراق له ڕێگه‌بوون
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كرایه ئامانج.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا دووپاتیكرده‌وه، "زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، ئه‌مشه‌و هێرش كراوه‌ته سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، كه له رێگای "ئێم 4" له‌دووری 6 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر به‌ره‌و سنووری عێراق له ڕێگه‌بوون".
ئه‌و وه‌زاره‌ته رووسییه روونیشیكرده‌وه، "بۆردومانه‌كه له ناوچه‌یه‌كه‌وه ئاراسته كراوه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌یه، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن"، ئاشكراشیكرد، له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانی گیانی نه‌بووه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا "سانا" بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشێكی سوپای توركیا، ئه‌ندامێكی تیمێكی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژرا.
ئاژانسی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر گوندی ره‌شیدییه له ده‌وروبه‌ری ته‌ل ته‌مر و ئاشكراشیكرد، كوژراوه‌كه به ره‌گه‌ز تایله‌ندییه و ئه‌ندامی تیمی "فری بۆرما رینگهرز"ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكییه.
ئاژانسه‌كه دوو وینه‌ی هاوپێچی هه‌واڵه‌كه كردووه و وه‌ك رایگه‌یاندووه، یه‌كێكیان هی شوێنی هێرشه‌كه‌یه و ئه‌وی دیكه‌یان هی ئه‌و كاته‌یه كه پزیشكان به‌هانای كوژراوه‌كه‌وه ده‌چن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ره‌تی كرده‌وه، كه سوپای توركیا گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره هیچ هێرشێكیان كردبێته سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و هێزی هاوپه‌یمانان، له‌كاتێكدا وێنه‌ی شوێنی بۆردومانه‌كه و ئه‌و پزیشكه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌رده‌وام هه‌واڵی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه كوردییه‌كاندایه، به‌ڵام هه‌میشه توركیا ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دابووه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هاوتای توركه‌كه‌ی، كه ئه‌گه‌ر له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیادا زیان به هه‌ر سه‌رباز یانیش ئه‌ندامی تیمێكی ئه‌مه‌ریكی بگات، ئه‌وا كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت.
H.B